هێڵی ئاسمانی فه‌ره‌نساش گه‌شته‌كانی بۆ ئێران راده‌گرێت

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا و هۆله‌ندا بڕیاری راگه‌رتنی گه‌شته‌ئاسمانیه‌كانیان دا بۆ ئێران,هێڵی ئاسمانی فه‌ره‌نساش رایگه‌یاند، گه‌شته‌كانی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران راده‌گرێت.

به‌ گوێره‌ی بڕیاری هێڵی ئاسمانی فه‌ره‌نسا، له‌ رۆژی 18ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری داهاتووه‌وه‌ سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی بۆ ئێران راده‌گرێت.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و بڕیاره‌ له‌ چوارچێوه‌ی لێكه‌وته‌كانی ئه‌و سزایانه‌وه‌ دێت، كه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێرانیدا سه‌پاندوون.

Back to top button