به‌هۆی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران عێراق له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سزا ده‌درێت

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا سزاكانی سه‌ر ئێرانی گه‌ڕانده‌وه‌, داوای له‌ سه‌ر جه‌م هاوپه‌یمانه‌كانی كرد كه‌ پێگیری به‌ بڕیاره‌كانی بكه‌ن و هیچ جۆره‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ئابوریان له‌گه‌ڵ ئێراندا نه‌بێت, له‌ كاتێكدا عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ ئابوریه‌كانی, سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر عێراق به‌رده‌وام بێت له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران پێیده‌چێت له‌ داهاتوو ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر عیراقیش بسه‌پێنێت”.
مه‌حمود عوسمان په‌رله‌مانتاری دوو خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سیاسه‌تمه‌داری كورد رایگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراق له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام بێت و ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێران به‌هێزه‌ ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست، پێیده‌چێت ئه‌مریكا سزاكانی به‌سه‌ر عیراقیش جێبه‌جێبكات.
گوتیشی: “له‌ئێستادا حكومه‌تی عیراق هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو ئێرانیش به‌رده‌وام بێت ئه‌وه‌ش هاوكێشه‌یه‌كی ئاڵۆزه‌، له‌كاتێكدا عیراق حكومه‌تی به‌هێز نییه‌و چه‌ندین گروپی میلیشا بونیان هه‌یه‌، زه‌حمه‌ته‌ بتوانێت له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات به‌رده‌وامبێت”.
مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری كورد باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له‌ئێستادا سزاكانی ئێران كاریگه‌ری له‌سه‌ر عیراق دروستكردووه‌، به‌جۆرێك هاتنی گه‌شتیارانی ئاینی به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكاش بۆ سه‌ر ئێران به‌رده‌وامبێت بێگومان كاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت له‌سه‌ر عیراق.

Back to top button