خامنه‌یی: له‌ چوار رۆژ پێنج فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی گۆڕیون

 

لە درێژەی گۆڕینی فەرماندە باڵا سەربازییەکاندا،ئه‌مڕۆ عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیاری گۆڕینی عەلیڕەزا تەنگیسەریی وەک فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران و عەلی فەدەوی وەک جێگری دەستنیشان کرد.

عەلی فەدەوی پێشتر فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران بووە کە بە فەرمانی خامنەیی لەبارتی جەماڵەدین ئابڕوومەند وەک جێگری هاوئەهەنگیی سوپا دەستنیشان کراوە.

سەرەتای ئەم هەفتەیە خامنەیی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپا (ئەرتش)ی ئێرانیشی گۆڕی و لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا نزیکەی دە فەرماندەی باڵای هێزە جیاجیا سەربازییەکانی ئێران بە فەرماندی خامنەیی گۆڕدراون.

ئاڵۆگۆڕ و گۆڕانکاری لە پۆستە باڵا سەربازییەکانی ئێران لەلایەن خامنەیی کە فەرماندی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە، لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزیی نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئارا دایە و لە ڕۆژانی ڕابردووشدا یەکەم فڕۆکەی جەنگیی بەرهەمی خودی ئێران پەردەی لەسەر لادرا کە لەلایەن ئەمریکاوە تانەی لێ درا کە دەسکردە و بەرهەمی ئەمریکایە و دەستکاری و ڕەنگ کراوە.

Back to top button