ترامپ دووربخرێمه‌وه هه‌موو جیهان تووشی هه‌ژاری ده‌كه‌م.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باس له ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه له‌پۆسته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت:” له‌ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی هه‌موو جیهان تووشی هه‌ژاری ده‌كات.”
تره‌مپ له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر له‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه، بازاڕی دارایی جیهان هه‌ره‌س ده‌هێنێت و هه‌مووان تووشی هه‌ژاری ده‌بن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه.”له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا هه‌لیكاری زۆری دۆزیوه‌ته‌وه‌و گه‌شه‌ی به‌ئابوری وڵاتهكهیداوه، ده‌شڵێت گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2016دا هیلاری كلینتۆن سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستبهێنایه، ئێستا خه‌ڵكی ئه‌مریكا له بارودۆخێكی زۆر خراپتردا ده‌بوون.
گوته‌كانی ترامپ له‌كاتێكدا كه مایكڵ كۆهین پارێزه‌ری پیشووی ناوبراو گورزێكی سیاسی مه‌ترسیداری له‌دۆناڵد تره‌مپ وه‌شاند، كاتێك له‌دادگایه‌كی نیویۆرك دانی‌نا به‌كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تدا، له‌وانه ته‌رخانكردنی پاره به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بۆ كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ.
كۆهین باسی له‌وه‌شكردووه.” له‌سه‌ر داوای تره‌مپ بڕی 130 و 150 هه‌زار دۆلاری داوه‌ته دوو ئافره‌ت كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌بووه به ئامانجی بێده‌نگكردنیان له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكادا.