زێدان خۆی ئاماده‌كردووه‌ بۆ راهێنه‌رایه‌تی ئه‌م یانه‌ گه‌وره‌یه‌.

تا دێت کێشەکانی خۆسیە مۆرینیۆی راهێنەری یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی زیاتر دەبێت و بەهۆی نەهێنانی یاریزانی نوێ بۆ یانەکەی، ئەو راهێنەرە لەگەڵ ئیدارەی مانچستەریونایتد لە کێشەدایەو دۆخی لەگەڵ چەند یاریزانێکی یانەکە باش نیە کە دیارترینیان پۆگبایە.”

بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئەگەر کێشەکانی ئەم راهێنەرە بەردەوام بێت ئەوا خۆسیە مۆرینیۆ دەست لە پۆستی مەشق و راهێنانی یانەی مانچستەریونایتد دەکێشێتەوەو زیدان شوێنەکەی دەگرێتەوە.”

دەیلی مەیل ئاشکرای کردووە.” كه‌ زیدان بە کەسە نزیکەکانی خۆی راگەیاندووە ئەگەر خۆسیە مۆرینیۆ دەست لە پۆستی مەشق و راهێنانی یانەی مانچستەریونایتد بکێشێتەوە ئەوا یانەی مانچستەریونایتد گرێبەستم پێشکەش دەکەن.
زیدان لەم هاوینە دوای ئەوەی یانەی ریاڵ مەدریدی کردە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکان، دەستی لە پۆستی مەشق و راهێنانی یانەی ریاڵ مەدرید کێشایەوەو لە ئێستادا هیچ پۆستێکی نیە.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” مۆرینیۆ لە دوو یاری خولی ئینگلتەرا توشی دۆڕانێک هاتووەو تەنها 3 خاڵی هەیەو لە پلەی نۆیەمی خولی ئینگلتەرا دەبینرێت.

Back to top button