وادی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیانی كوردستان ئاشكرا كرا.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم له‌ باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیانی كوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی 28ی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجیان دەگەڕێتەوە هەرێم کە ژمارەیان 420 کەسە.”

نەبەز ئیسماعیل لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “گەڕانەوەی کاروانی حاجیان لە 28ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و تا 10ی دەنگی مانگی داهاتوو کە دەکاتە ئەیلول بەردەوام دەبێت”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد.” یەکەم کاروان لە فڕۆکەخانەی هەولێر دادەبەزن و ئەگەر فڕۆکەکان گەورە بن، ئەوا زووتر لەو کاتە دەگەڕێنەوە هەرێم.

ئەوەشی گوت، ئەمڕۆ حاجیانی هەرێم کۆتا فەریزەی حەجیان بەجێگەیاند و تەنیا تەوافی ماڵئاواییان ماوە کە ڕۆژێک پێش گەڕانەوەیان ئەنجامی دەدەن.

ڕۆژی 23ی 7ی 2018 یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان بەرەو سعودیە بەڕێکەوت.

ژمارەی حاجیانی ئەمساڵی ھەرێم 5 هەزار و 469 کەس بوو، بەڵام حاجییەک لە سعودیە کە تەمەنی 71 ساڵ بوو، پێش ئەوەی بگاتە مەککە گیانی لەدەستدا.

945 جار بینراوە

Back to top button