وه‌زاره‌تی دارایی: ئیدی مووچه دواناكه‌وێت و به‌م شێوه‌یه دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم جەختی کردوە کە چیتر مانگانە دابه‌شكردنی مووچه دواناكه‌وێت و له 5ی ئەیلول دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات.”
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندوه، وه‌زیری دارایی بڕیاریداوه له‌مه‌ودوا مانگانه دابه‌شكردنی مووچه له یه‌ك واده‌دا ده‌بێت و چیتر دواناكه‌وێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لە 5ی ئەیلولی 2018ەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات و یەکەم و دووەم وەزارەت پێشمەرگە و پەروەردە وەریدەگرن.
مانگانه دابه‌شكردنی مووچه به دوو شێوە دەدرێت بەشێکیان لەسەر داهاتی نەوت و لەلایەن ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانەوە دەدرێت، بەشێکی دیکەشیان لە 317 ملیار دیناری پشكی هه‌رێم دەدرێت کە مانگانە له‌به‌غداوه دەنێردرێت.