شاخه‌وان عه‌بدوڵا :ئه‌گه‌ر خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر نه‌بووایه زمانی نه‌یارانی كورد درێژ نه‌ئه‌بوو
خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ری سالی ڕابردوو میلیشیاكانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بەڕێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی یەكێتی، پەلاماری كەركووك و خورماتوو و خانەقینیان دا و دەستیان بە سەردا گرت و سەدان هاووڵاتیی كوردیان شەهید و بریندار كرد و نزیكەی ۲۰۰ هەزار كەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتارى خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى عێراق، له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ڕایگه‌یاند: “كاتێك كورد و هێزه كوردستانییه‌كان له كه‌ركووك بوون، توركیا جورئه‌تى ئه‌وه‌ى نه‌بوو كه ئه‌و جۆره قسانه بكات، بۆیه باشتره باڵوێزى توركیا مێژوو باش بخوێێته‌وه و به‌باشى ئه‌وه بزانێت، ئه‌وه‌ى ئێستا له كه‌ركووك هه‌یه ده‌سه‌ڵاتى توركمان نییه، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتى ئێرانه هه‌روه‌ها له‌دواى ڕووداوه‌كانى ۱٦ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه زیاتر له ۵۰۰ هاوڵاتى توركمانى سوونه كه‌ركووكیان به‌جێهێشتووه، دواجار توركمانى سوونه له پۆسته‌كانیان لابراون، بۆیه ئه‌وه‌ى كه هه‌یه ده‌سه‌ڵاتى توركمان نییه، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتى توركمانى شێعه له‌ڕێگه‌ى ئێرانه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێت، هەر بۆیه باڵوێزى توركیا دڵى به‌وه خۆش نه‌بێ كه ئێستا له كه‌ركووک ده‌گوزه‌رێت“.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا گوتیشی :” په‌یاممان بۆ توركیا و ئێران و عێراق ئه‌وه‌یه باشترین رێگە بۆ ئه‌وه‌ى كوردستانى بوونى كه‌ركووك یه‌كلایى بێته‌وه، باشترین پڕۆسه‌ى دیموكراسی هه‌ڵبژاردنه، فه‌رموون خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه، ئه‌وكاته بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كام پێكهاته زۆرینه‌یه له‌و شاره‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆڕستانه كۆن و گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانى كه‌ركووك شاهێدى ئه‌وه‌ن كه‌ركوك شارێكى كوردستانییه، بۆیه كورد له كه‌ركووك زۆرینه‌یه و هه‌ر به زۆرینه‌ى ده‌مێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت:” به‌هۆى خیانه‌تى ۱٦ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه زمان درێژى نه‌یارانى كورد ئاسان بووه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و خیانه‌ته نه‌بوایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وان جورئه‌تى ئه‌وه‌یان نه‌بوو ئاوا زمان درێژى بكه‌ن”.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتارى خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى عێراق ده‌شڵێت:”پێویسته توركیا ئاگادارى ناوخۆى خۆى بێت، دڵى به‌وه خۆش نه‌بێت خه‌ریكى كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بێت، به‌ڵام باشترین شه‌هاده بۆ كورد ئه‌وه‌یه خه‌ڵكى ناوچه‌كه داواى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پارتى و هێزى پێشمه‌رگه ده‌كات، بۆئه‌وه‌ى شكۆ بۆ تاكى كورد بگه‌ڕێته‌وه“.