عێراق داعش ههڕهشه دهكات
داعش جارێکی دیکە و بە شێوەیەکی دیکە هەڕەشە لە عێراق دەکاتەوە،ماوەی چەند رۆژێکە چەکدارانی سەر بە گروپی تیرۆرستی داعش ھەڕەشە لە چەند ناوچەیەکی عێراق دەکەن و لە زنجیرەیەک ھێرشی تیرۆریستی دا ژمارەیەک ھاوڵاتی و ئەندامی ھێزی ئەمنی و حەشد کوژران و لەناویاندا ئەندامێکی خۆلی رابردووی پەرلەمانی عێراق ھەیە.
ئازاد ئەبوبەکر شارهزایی بواری ئهمنی ڕایگهیاند:” ھەموو ئەو داعشانەی نێوخۆیین و لەشەڕەکانی رابردوودا نەکوژراون دەستیان بە چالاکی کردووە، داعش به تهنها بریتی نییه له ھەمووی ئەوهێزانهی كهله دهرهوهی عێراق هاتبوون، بەڵکو ژمارەی سەرەکی لەچەکداری نێوخۆی عێراق پێکھاتبوون، ھێشتا زۆرن ئەوانەی لەعێراقدا باوەڕیان بە داعش ھەیە و کار بۆ زیندووکردنەوەی دەکەن”.
ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە سێ ساڵی شەڕی بەرەنگاربوونەویە داعشدا ھاوکار و پالشتی ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان بوون بۆ لەنێوبردنی تیرۆریستانی داعش، شون رایان گوتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ههفتهی ڕابردوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا گوتی” ھێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەمێنەوە تا ئەو کاتەی پێویست دەکات تا ھاوکاری عێراق بکەن بۆ گێڕانەوەی سەقامگیری لەوناچانەی لە ژێر دەستی داعش رزگار کراون، مەبەست لەمانەوەی ھێزەکانمان تەنیا سەقامگیری و ئارامییە.
لەساڵی ٢٠١٤ چەکدارانی داعش ھێرشیانکردە سەر ژمارەیەک ناوچەی ھەرێمی کوردستان، بەڵام ھێزەکانی پێشمەرگە دوای بەرگریکردن لە سەنگەرەکایان و بەکارھێنانی چەندین تاکتیکی شەڕ توانیان داعش تێک بشکێنن و خاکی ھەرێمی کوردستان پاکبکەنەوە لە تیرۆرستان، د.تاریق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێردهڵێت:” پێشتریش چەندین جار ئەوەمان راگەیاندووە، مەترسی سەربازیی داعش لەسەر ھەولێر و ھەرێمی کوردستان نەماوە، بەڵام وەک فکرە ھێشتا داعش مەترسی خۆی ماوە، بەڵام کە پێشتر چەک و تەقەمەنی زۆر لەبەردەستی داعش بو ھێرشی دەکردە سەر ناوچەکانی نزیک ھەولێر ئەوە نەماوە”.
داعش ماوەی دوو ساڵە توشی شکستی گەورەبوە لە عێراق و زۆربەی ناوچەکانی پێشتر بە خاکی خەلافەتەی ناوی بردون لەدەستی داوە، بەڵام بۆیەکەم جار دوای ئەو شکستەی لەعێراق داعش بەسەری ھات، ئەبوبەکر بەغدادی تۆمارێکی دەنگی بڵاوکردەوە و تێدا داوای لە چەکدارانی داعش کردوە بەردەوامبن لەشەڕکردن و ھەموو شێوازێکی شەڕکردن بەکاربێنن” ھاوکات بەغدادی ددانی بە شکستی رێکخراوەکەیدا ناوە و نەیشاردەوە داعش شکستی گەورەی ھێناوە لە عێراق