ئه‌مریكا هۆشداری ده‌دات له به‌كارهێنانی گازی خه‌رده‌ل له‌لایه‌ن داعشه‌وه
خواكوڕك
به‌پرسانی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌ده‌ن له به‌كارهێنانی گازی كیمیاوی و خنكێنه‌ر له‌لایه‌ن داعشه‌وه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه عێراقیه‌كان له‌ناوچه نزیكه‌كانی شاری موسڵ.
به‌پرسێكی ئه‌مریكی له‌و باره‌وه رایگه‌یاند، ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پێشبینی ده‌كات داعش چه‌كی كیمیاوی له‌ده‌وروبه‌ری شاره‌كه بۆ به‌رگری كردن له‌خۆی به‌كار بهێنێت، ئه‌و چه‌كانه‌شی له ئه‌نجامی پێشخستنی هه‌ندێك ئامێر و مادده‌ی كیمیایی دیكه ده‌ست كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكیه ده‌شڵێت، ئه‌م جۆره چه‌كه كاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر رووشانی پێست و كۆكه و قوڕگ ئێشه و زامداركردنی به شێوه‌یه‌كی سوك.
پێشتر چه‌ند جارێك داعش له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چه‌كی كیمیاوی به‌كارهێناوه له رێگه‌ی ئه‌و هاوه‌ن و كاتیوشانه‌ی ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ر و میحوه‌ه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردون.