نرخی نه‌وت زۆر به‌رزبووه‌ و ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ ئه‌م ئاسته‌.

بەهۆی ئەو گۆڕانكاریانەی كە لەناوچەكە ئەگەری روودانی هەیە، نرخی نەوت جارێكی تر جوڵەی كردو بەرز بوویەوە.

بەرز بوونەوەی خواست لەسەر نەوت و نزیك بوونەوەی سەپاندنی گەمارۆكانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریكاوە، جارێكی تر نرخی نەوتیان بەرز كردەوە.

بەپێی زانیارییەكان، تەنها دوێنێ‌ نرخی نەوت نزیكەی (1.5%) بەرز بۆتەوە، بەشێوەیەك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (76.42) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (68.72) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

 

Back to top button