وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هیچ مزگه‌وتێك نه‌كراوه‌ته‌ شوێنی مه‌ی فرۆشتن.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەتیكردەوە كە هیچ مزگەوتێك كرابێتە شوێنی مەی فرۆشتن و داواش لە هاوڵاتیان دەكات لە بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانەدا وردبن.”

له‌و باره‌وه‌ (نەبەز ئیسماعیل) گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕونكردنەوەیەكدا لەسەر ئەو دەنگۆیانەی كە گوایە مزگەوتێك كراوە بە دوكانی مەیفرۆش ڕایگەیاند: دوای بەدواداچون دەركەوتووە ئەو شوێنەی كراوە بە دوكانی فرۆشتنی مەی، مزگەوت نەبووەو نوێژی تێدانەكراوە بەڵكو خواردنگەیەك بووە، ماوەیەكی زۆریشە داخراوە .

هەروەها داواشی لە هاوڵاتیان كرد لە بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانەدا وویار بن ئەو جۆرە ھەواڵانە ناڕاستن و خزمەت بە ھیچ لایەنێك ناكات.

جێگای ئاماژەبۆكردنە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تۆڕ كۆمەڵایەتیەكاندا بڵاوكرایەوە كە گوایە مزگەوتێك كراوە بە شوێنی مەی فرۆشتن.

Back to top button