پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید ئه‌م یاریزانه‌م ده‌وێ و ده‌شیكڕم.

لە ژمارەی ئەمڕۆ شەممەی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیدا لە بەرگی یەکەمی رۆژنامەکە بە گەورەی بڵاوکراوەتەوە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید  لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە نایەوێت گرێبەست لەگەڵ هیچ یاریزانێک بکات تەنها مباپی فەرەنسی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان نەبێت.”

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە.” كه‌ پێرێز  هیچ گرێبەستێك ئەنجام نادات و  چاوەڕوانی سزاکەی یەکێتی تۆپی پێێ ئەوروپا دەکات بەرانبەر بە یانەی پاریس سانجێرمان بۆئەوەی مباپی فەرەنسی بباتە ریزەکانیەوەو چاوەڕوانیش دەکرێت دووشەممەی داهاتوو یۆفا بڕیار لەسەر یانەی پاریس سانجێرمان بدات.

یانەی پاریس سانجێڕمان تا ئێستا بەرەسمی مباپی پەلکێشی ریزەکانی نەکردووەو ئەو یاریزانەی بە خواستن هێناوەتە ریزەکانیەوە ئەمەش بەهۆی شکانی یاسای یاری خاوێنەوە.

Back to top button