ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ و بودجه‌ی 2017 كۆبووه‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 19/10/2016 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا و تیایدا ده‌ستخۆشی له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردو رۆلی له‌م شه‌ڕه‌ده‌ به‌رزنرخاند.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌بادی رایگه‌یاند كه‌ هه‌ماهه‌نگیه‌كی به‌هێز له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراقی هه‌یه‌، هاوكات چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی له‌باره‌ی هه‌مواركردنی بودجه‌ی 2017 و داهاتی گومرگه‌كان و ناوخۆیی تاوتوێ كرد.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق “حه‌یده‌ر عه‌بادی” ڕایگه‌یاند “پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2017 ى عێراق به‌پێی ڕێككه‌وتنێكی پێشووی هه‌ولێرو به‌غدا ده‌بێت، كه‌ پێشتر له‌نێوان هه‌ردوولا له‌ كۆتایی ساڵی 2014 واژووكراوه‌”.

هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌دا، ڕه‌زامه‌ندى نیشان درا له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای بودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى ساڵى 2017 له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌و تێبینییانه‌ى بریكارى پێشكه‌وتووى وه‌زاره‌تى جارایی داوێتى.

هه‌روه‌ها جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر هاریكارى ته‌واو له‌نێوان هێزه‌كانى سوپا و پێشمه‌رگه‌، ئاماژه‌ به‌ بوونى ئاماده‌كارى مرۆیی و سه‌ربازى كرایه‌وه‌.

Back to top button