بۆ ئه‌وه‌ی له‌ قه‌بزی رزگارت بێ ئه‌م كاره‌ بكه‌.

سەوزە ، وەكو میوە ڕێژەیەكی بەرز لە ڤیتامین و كانزاكان لەخۆدەگرێت لەگەڵ بڕێكی كەمی چەوری، هەموو سەوزە رەنگ سەوزو زەردو پرتەقاڵی سەرچاوەی زۆر باشن بۆ كالیسیۆم، مەگنیسیۆم، پۆتاسیۆم، ئاسن، ڤیتامین C ، بیتاكارۆتین ، كۆمەڵەی ڤیتامین B ، ڤیتامین A ، ڤیتامین K.”

سەوزە چاووگە بۆ ماددە دژە ئۆكسانەكان كە بایەخی تەندروستی یەكجار زۆریان هەیە، هەروەها سەوزە هەردوو جۆرەكەی ریشاڵی تواوەو نەتواوە بە رێژەیەكی بەرز لەخۆدەگرێت وەكو پێكتین، سیلیلۆز، میوسیلێج .. تاد، كەڕێژەیەكی باشی ئاو هەڵدەمژن، ئەمەش كۆئەندامی هەرس لە قەبزی و تووشبوون بە مایەسیری دەپارێزێت.

گەلێك لە سەوزە رێژەیەكی یەگجار نزمی وزە لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە لە چەندین جۆری سەوزەدا كەمتر لە (20) كالۆری وزە هەیە لە هەر (100) گرامدا وەكو كەلەرم، باینجان، سپێناغ، كەرەوز، كولەكەی هاوینی، سڵق… تاد، ڕۆڵی ئەم جۆرانەی سەوزە لەوەدا چڕدەبێتەوە كە سوودبەخشن بۆ كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش و خۆپاراستن لە نەخۆشی.

لەشمان بڕێكی بەرچاوی وزە بۆ هەرسكردنی خۆراك خەرج دەكات كە پێی دەوترێ تێكڕای میتابۆلیزمی بنەڕەتی BMR، جا لەكاتی بوونی بڕێكی باشی سەوزە لە خۆراكدا بە شێوەیەكی بەردەوام لەش ناچار دەكات كە رێژەی وزەی سەرفكراوی زیاتر بێت لە وزەی وەرگیراو لە خۆراك، دەرەنجام كێشی لەش بەرەو دابەزین دەچێت.

Back to top button