ئه‌مریكا چه‌ند رادارێك له رۆئاوایی كوردستان جێگیر ده‌كات
به‌گوێره‌ی زانیاریه میدیایه‌كان، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش چه‌ند رادارێك له رۆژئاوایی كوردستان جێگیر كردووه، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی ئاژانسه‌كان كه‌وتووه، جێگیرکردنی ئەو رادارانە پلانی سەرەتایە بۆ سەپاندنی ناوچەی دژەفڕین لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، کە ئەمریکا پێش ماوەیەک خستییە روو، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی میدیاكان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه”سوپای ئەمریکا دەستی کردووە بە جێگیرکردنی ئەو رادارانە لە فڕۆکەخانەی سەربازیی باشووری کۆبانێ و رمێلان لە پارێزگای حەسەکە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، رادارەکان چاودێریی ناوچەی دژەفڕین لە منبج تا دێرەزوور لە باشووری رۆژهەڵاتی سووریا دەکەن وهێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)ش لەسەر زەوی چاودێریی جموجۆڵەکانی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە دەکات، سه‌رچاوه‌كان پێشیان وایه، ئەو هەنگاوەی ئەمریکا بۆ دووبارە بەهێزبوونەوەی رۆڵی خۆی و گرنگیدانە بە هاوپەیمانەکانی لە سووریا.
شایانی باسه لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا بە سەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد دروست بووە، بەھۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن ھاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیھان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە”.