كاره‌بای هه‌ولێر ده‌گه‌رێته‌وه حاڵه‌تی ئاسایی خۆی
پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر به‌هۆی تێكچوونی بۆری گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی كۆرمۆره‌وه، بۆ وێستگه‌ی كاره‌بای هه‌ولێر له‌كاركه‌وت، كێشه‌ی بۆ كاره‌بای نیشتمانی له‌هه‌ولێر دروست بوو، بۆیه ئه‌مرۆ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاندووه” ئەو بۆری گواستنەوەی گازی سرووشتی لە كۆرمۆرەوە بۆ وێستگەی کارەبای هەولێر چاکدەکرێتەوە و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
محه‌ممه‌د ئه‌مین هه‌ورامانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بایی هه‌رێمی كوردستان به رووداوی راگه‌یاندووه” دوای ئەوەی شەوی رابردوو ئەو بۆریەی كە گازی سرووشتی لە كۆرمۆرەوە بۆ وێستگە گازییەکەی کارەبای هەولێر دەگواستەوە شكا و بەوهۆیەوە 900 مێگاوات كارەبا لە تۆڕی كارەبای نیشتمانی كەمبووەوە، “ئەمڕۆ بۆرییەكە چاكدەكرێتەوەو كارەبا دەچێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، باسی لەوەشكرد، پێشتر بەخستنەكاری چەند وێستگەیەكی كارەبا قەرەبووی بەشێكی ئەو كەمبوونەی كارەبا كرابووەوە، بەڵام گرفتیان هەر هەبوو، گوتیشی “لەدوای شكانی بۆرییەكەوە تیمەكانمان سەرقاڵی چاکكردنەوەین، ئەمڕۆ كارەكانیان تەواو دەكەن و بەوەش پێدانی كارەبا دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی”.
شایانی باسه له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رێز ده‌بێته‌وه، به‌جۆڕێك بەرزترین خواست بۆ نزیكەی 5000 مێگاوات بەرزدەبێتەوە، بەرمهێنانی كارەباش سنووردارە و هەر نزیكەی 2600 مێگاوات دەبێت. وەزارەتی كارەبا لە سەرجەم هەرێمی كوردستاندا نزیكەی 1 ملیۆن و 500 هەزار هاوبەشی هەیە گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌باش داوا ده‌كات هاوڵاتیان هاوكارییان بكه‌ن له ده‌ست پێوه‌گرتنی كاره‌با و به‌كار نه‌هێنانی زیاده”.