ئه‌ردۆگان داوایی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی تره‌مپ ده‌كات
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆككۆماری توركیا ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه، 28ی 8ی 2018 رایگه‌یاند” توركه‌كان، پابه‌ند بوون و سووربوونیان ده‌سته‌به‌ری پێویستی ده‌كات بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر ئابووری توركیا، ده‌بێت هه‌وڵی رووبه‌روو بوونه‌وه بده‌ین بۆ مانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیمان”.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆگان له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر توركیا له‌رووی ئابووریه‌وه كه به‌هۆی ناكۆكی نێوان ئه‌مریكا و توركیا دروست بووه، ده‌لێـ”ئێمه رووبه‌ڕووی هێرشی سه‌ر ئابوورییه‌كه‌مان بووینه‌ته‌وه، گه‌وره‌ترین ده‌سته‌به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ھێرشانه‌ش، پابه‌ندیی و سووربوونی هه‌موو تاكێكی گه‌له بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و هه‌یبه‌ت و داهاتووی له ده‌ست خۆیدا بمێنێته‌وه”.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆككۆماری توركیا باس له ئامانجه‌كانی توركیا ده‌كات و ده‌لێـ”كه‌س ناتوانێت بمانگۆڕێت تا توركیا له ساڵه‌كانی 2023 و 2053 و 2071 نه‌گاته ئامانجه‌كانی”.