خۆپێشانده‌ران داوایی رۆیشتنی رژێم ده‌كه‌ن، روحانیش داوا ده‌كات خه‌ڵك خۆڕاگربێت
یه‌كێك له وڵاته هه‌ره گه‌نده‌ڵه‌كانی جیهان ئێرانه ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌ئێستادا ئه‌مریكا و ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه ئابلوقه‌یه‌كی قورسیان خستۆته سه‌ر ئێران، له‌ناوه‌خۆی وڵاتیش خۆپێشاندانی به‌رفره‌وان هه‌یه بۆ رۆیشتنی رژێمی ئێران، له‌به‌رامبه‌ر دا سه‌رۆككۆماری ئێران داوا له خه‌ڵك ده‌كات خۆڕاگربن”،
لەگەڵ گەڕاندنەوەی گەمارۆكانی سەر ئێران، ئەو وڵاتە رووبەڕووی قەیرانی ئابووری بووەتەوە و ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكانی خەڵكیش بە دۆخی ئابووری و گەندەڵی لە ئێران بەردەوامە و سەرۆككۆماری ئێران بەڵێنی كەمكردنەوەی كێشەكانی خەڵك دەدات و داوا لە خەڵكی ئێرانیش دەكات لەبەرانبەر گوشارەكاندا خۆڕاگربن.
سەرۆككۆماری ئێران(حەسەن روحانی) لە وتارێكیدا لە رێورەسمی ھەفتەی دەوڵەت لە تاران، داوای لە خەڵكی ئێران كرد بەرانبەر بە گوشارەكانی سەر وڵاتەكەیان خۆڕاگربن و راشیگەیاند، ھەموو ھەوڵێك دەخەنەگەڕ بۆ كەمكردنەوەی كێشەكانی خەڵك، هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه” ئەوان لە كێشە و ئازارەكانی خەڵك تێدەگەن و لە كابینەی حكوومەتەكەیدا ھەموو ھەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی كێشەكانی خەڵك دەدەن. داوای لە خەڵكی ئێرانیش كرد بۆ سەركەوتنی وڵاتەكەیان لەبەرانبەر گوشارە دەرەكییەكاندا خۆراگربن.