هۆشیار زێبار بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق پێشنیار ده‌كرێت
ئه‌ندامی خوڵی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی عێراق مه‌شعان جبووری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی تویتێكی كردووه، رایگه‌یاندووه”هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه‌سێكی شیاوه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق”.
مه‌شعان جبووری هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی”هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ كورده، ئێستاش سه‌رقاڵی دیاریكردنی كاندیدانی خۆیانن” و ده‌شڵێت: “بۆ ئه‌و پۆسته هۆشیار زێباری، به شیاو ده‌زانم، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هۆشیار زێباری، كه پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری دارایی عێراق بووه، ده‌توانێت ئه‌و پۆسته له‌و دۆخه چه‌قبه‌ستوویی و متبوونه ده‌رباز بكات و ده‌ڵێت: “له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی باشی هه‌یه”.
شایانی باسه پۆستی سه‌رۆككۆمار وه‌ك پشكی كورد دانراوه، به‌ڵام تا ئێستا له ناو كورد دیار نییه پۆسته‌كه بۆ یه‌كێتی یان پارتی ده‌بێت، چه‌ند به‌رپرسێكی پارتیش پێشتر رایانگه‌یاندووه، مه‌رج نییه پۆسته‌كه ببێته‌وه هی یه‌كێتی، كه له دوای 2003ه‌وه پشكی ئه‌و حزبه بووه، به‌ڵام تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك پاڵێوراوی خۆی بۆ ئه‌و پۆسته دیاری نه‌كرووه.