هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك له هه‌ولێر ده‌ست به پرۆژه‌كان نه‌كاته‌وه بزانه چ سزایه‌كی ده‌ده‌ن
پاش برینی مووچه و بودجه‌ی كوردستان له‌سه‌ر پێشنیاری یه‌كێتی و شه‌ری داعش و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دۆخی ئابووری كوردستان كه‌وته قۆناغێكی سه‌خت له‌ئێستادا به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ده‌لێـ”به پێی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی ئێمه كردوومانه جووڵه‌ی ئابووری ده‌ستی پێ کردووەته‌وه، چونكه ئێستا كۆمپانیای زیاتر دێن بۆ مۆڵه‌توه‌رگرتن”.
سامان عه‌ره‌ب به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر گوتیشی” هه‌موو به‌ڵێنده‌ره‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه، هه‌ر به‌ڵێنده‌رێك دوای جه‌ژنی قوربان ده‌ست به پڕۆژه‌كان نه‌كاته‌وه مۆڵه‌تی كاركردنی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه، چونكه نزیكه‌ی 460 پڕۆژه له سنووری هه‌ولێر هه‌یه، كه نزیكه‌ی 70 له‌وانه ڕاگیراون و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش له بواری جێبه‌جێكردندان، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك كۆمپانیاكه‌ی له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تی هه‌بێت پێش جه‌ژن ئاگادارمان كردووەته‌وه، كه ئه‌وانه‌ی پڕۆژه‌كانیان به هۆی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی ڕاگرتبوو پێویسته دوای جه‌ژنی قوربان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، چونكه كرانه‌وه‌ی ئابووری دروست بووه و دۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان باشتر بووه.”
به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر له‌باره‌ی ژماره‌ی پرۆژه‌كانه‌وه ده‌شلێـ”له سنووری هه‌ولێر 460 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانمان هه‌یه، كار له نزیكه‌ی 70 پڕۆژه ڕاگیرابوو و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش كاریان تێدا ده‌كرا، بۆیه دوامۆڵه‌ت دراوه به‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه، ئه‌گه‌ر دوای جه‌ژن ده‌ستی پێ نه‌كه‌نه‌وه مۆڵه‌تی كاركردنیان لێ وه‌رده‌گرنه‌وه، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد: پڕۆژه‌كان هه‌موو سێکتهرهكان له خۆی ده‌گرێت؛ نیشته‌جێبوون و ته‌ندروستی و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری. جگه له‌وه‌ش، ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌وه هه‌یه وه‌ك ڕێگاوبان و پڕۆژه‌كانی دیكه ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه كه پێویسته ئه‌وانیش ده‌ست به پڕۆژه‌كانیان بكه‌نه‌وه”.