رۆژنامەی عەرەبی جدید: ناوی یه‌كێتی و ده حزبی تر ئاشكرا ده‌كات كه نه‌وتی عێراق ده‌دزن
رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ئاشكرا ده‌كات زیاتر له 40 لایانی عێراقی كه له‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و 10 حزبی تری عێراقی عه‌ره‌بی دابه‌ش بوونه نه‌وتی عێراق ده‌دزن و له ئێران و وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌یفرۆشن”.
رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جدید له راپۆرتێكی دا له‌باره‌ی دزینی نه‌وه‌تی عێراق ئاشكرای كردووه، كه حیزبه عه‌ره‌بیه‌كان له باشوری عێراقه‌وه، دزی له‌نه‌وت ده‌كه‌ن و هه‌نارده‌ی ده‌كه‌ن، داهاته‌كه‌ش بۆ خۆیان ده‌به‌ن، ناوی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش ده‌هێنێت به‌وه‌ی نه‌وتی عێراق دهدزیێت و هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كات و له‌وێشه‌وه دهیفرۆشێت و داهاته‌كه‌ش بۆ خۆی ده‌بات”.
رۆژنامه‌كه ئاشكراشی كردووه، كه پرۆسه‌ی دزینی نه‌وتی عێراق و كه‌ركووك له 2003وه ده‌ستی پێكردووه، به‌رده‌وامیشی هه‌یه، ده‌لێت رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش له كه‌ركووك، په‌یوه‌ندی به دزینی نه‌وتی عێراقه‌وه، هه‌بوو، كه یه‌كێتی و حشدی شه‌عبی نه‌وتی كه‌ركووكیان خستۆته به‌رده‌ستی خۆیان و ده‌یفرۆشن و داهاته‌كه‌ش بۆخۆیان ده‌به‌ن”.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له باشووری عێراقه‌وه، نه‌وتی عێراق ده‌دزرێت و له ئێمارات بهشێخه عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌فرۆشرێت و له كه‌ركووكیشه‌وه، یه‌كێتی و حشدی شه‌عبی نه‌وتی عێراق ده‌دزن و له ئێران ده‌یفرۆشن به قاچاخچیه‌كانی نه‌وت و پاره‌كه‌ش بۆخۆیان ده‌به‌ن”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه ئه‌و سێ لایانه‌ی كه ده‌ستیان له دزینی نه‌وتی كه‌ركووك هه‌یه به‌شیان تێدا هه‌بووه، بریتین له ” گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ” له حزبه عێراقیه‌كانیش حزبی ده‌عوا و حشدی شه‌عبی سه‌ركی ترینیانه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه”ئەم دۆسییەوە لەلایەن وەزیرێكی عێراقی، كە ناوی ئاشكرانەكراوە باسكراوەو گروپە عێراقییەكانیش ئەو نەوتە بەلاینە ئیماراتییەكان، كە لەسەرۆك هۆزەكان پێك هاتوون دەفرۆشن.ئێستا ئەو هۆزانە بەتۆمەتی دزەپێكردنی نەوت لەگەڵ مافیاكانی عێراق تێوەگلاون، كە زۆرێك لەوانە پەیوەندیان بە میلیشیاكانەوە هەیەو پێشتر لەئەبوزەبی لە لیستی تیرۆر ناویان هاتووە، وەك لیستەكانی “حزب الله و النجبا‌و و بدر و العصائب، هەروەها وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە، كە ئەو نەوتە دزە پێكراوە هەناردەی “الشارقە ورأس الخیمە والفجیرە” لەئیمارات دەكرێت، كە بۆ ئیشپێكردنی كارەبا ، یاخود لە تێكەڵكردنی نەوتی ئێران‌دا بەكاردەهێنرێت، بۆ كەمردنەوەی كبریت.
له كۆتایی دا رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جدید ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه له هه‌رێمی كوردستان و باكوری عێراق به‌گشتی، دوو جۆڕ نه‌وت هه‌نارده ده‌كرێت، جۆڕێكیان له رێگا بۆری و به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دا دیاره جۆڕێكی تریان به ته‌نكه‌ر هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرێت، به‌نایاسایی و پاره‌كه‌ش بۆ سێ حزبه‌كه ده‌چێت كه یه‌كێتی ده‌یبات و مانگانه پاره‌ی نه‌وته‌كه‌ش به‌شێكی ده‌دات به گۆڕان و كۆمه‌ڵ”.