فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شد له‌ شنگاڵ كوژرا

ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ریم خاقانی و به‌رپرسی چاكسازی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌، فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ شنگال به‌ره‌و موسڵ له‌ رێگادا ده‌كه‌ونه‌ بۆسه‌ی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ده‌كوژرێن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ رووداوه‌كه‌ به‌ میدیاكانی راگه‌یاندووه‌, كه‌ فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ سه‌ر په‌رشتی كه‌رتی ته‌ندروستی حه‌شدی ده‌كرد له‌گه‌ڵ دوو به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌یان ویست له‌ شنگاڵه‌وه‌ به‌ره‌و موسڵ بگه‌رێنه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌ بۆسه‌ی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو سه‌ر ئه‌نجام فه‌رمانده‌كه‌ی حه‌شد ده‌كوژرێت و دوو به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌و چه‌ند پاسه‌وانێكیشیان بریندار ده‌بن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند بو فه‌مانده‌كه‌ی حه‌شد و دوو به‌رپرسه‌كه‌ به‌هۆی رووداوی هاتووچۆوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ نه‌وه‌ك كوژرابن.

جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ پێشتر حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند بوو كه‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ سنوره‌كانی شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا كشاندۆته‌وه‌.

Back to top button