دوو رۆژه باڵی ده‌سترۆیشتوو ئارامی لێ هه‌ڵگیراوه
خواكوڕك
دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ و سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه له یه‌كه‌م ئۆپه‌راسیۆندا، له‌ناوخۆی كوردستاندا یه‌كریزی زیاتر له‌نێو سیاسیه‌كان و میدیاكان ده‌بینرێت، چاودێرێكی سیاسیش پێیوایه، دوو رۆژه باڵی ده‌سترۆیشتوو ئارامی لێ هه‌ڵگیراوه.
چاوێرێكی سیاسی ده‌ڵێت، ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ و به‌شداری كردنی فراوانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقیه‌كان به‌ده‌ر له حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه، ده‌رفه‌تی بۆ باڵی ده‌سترۆیشتوو نه‌هێشتۆته‌وه موزایه‌داته سیاسیكانی درێژه پێبدات.
ئه‌و چاودێره ده‌شڵێت، له شه‌ڕه‌كانی رابردوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌كاتی هێرشه‌كانی دا بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش، به ده‌ست كامێرا و ئاڵا جۆراوجۆره‌كانی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی سه‌ربه‌باڵێ ده‌ست رۆیشتوو ئاسته‌نگی زۆری له‌به‌رده‌م دروست ده‌بوو، موزایه‌داته سیاسیه‌كانی ئه‌وان بڕستی له پێشمه‌رگه هه‌ڵگرتبوو.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئه‌و جاره به‌ته‌واوی جیاوازه و هه‌موو پێشمه‌رگه له ژێر یه‌ك ئاڵا و یه‌ك سه‌ركردایه‌تی ده‌جه‌نگێ و هه‌موو میدیاكارانیش پابه‌ندن به بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌باره‌ی خۆ به‌دوورگرتنیان له شه‌ڕه ئاڵا و موزاره‌داتی سیاسی.
ئه‌و چاودێره پێیوایه، ئه‌م یه‌ك ریزی و رێك و پێكیه‌ی پێشمه‌رگه ئارامی له باڵی ده‌سترۆیشتوو هه‌ڵگرتووه و ئه‌گه‌ر ئه‌م یه‌ك ریزیه‌ی نێو ماڵی كورد و پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێت، ڕه‌نگه سه‌ركردایه‌تی ئه‌و باڵه چوونه پاڵ داعشی خۆیان رابگه‌یه‌نن.