رۆژنامه‌نوسێك: كۆمیدیه كه ئۆپۆزسیۆن داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كات, پێچه‌وانه‌ی هه‌موو دونیا
سه‌رۆكی فراكسیۆنێكی په‌رله‌مان دواخستنی هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نیه
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵیاندا له رێگای رازی كردنی حكومه‌ت و به حه‌مله‌یه‌كی به‌رفراوانی میدیا هه‌ڵبژاردن دوابخرێت, له ئێستادا ده‌یانه‌وێت له په‌رله‌مان هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخه‌ن, له‌كاتێكدا بەشێک لەو لایەنانەی بەردەوام بانگەشەی دیموکراسی دەکەن، لە دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەستاونەتەوە و سەرۆکی فراکسیۆنێکی پەرلەمانی کوردستانیش ڕای دەگەیەنێت: ”ناکرێ بگوترێ دواخستنی ھەڵبژاردن لە بەرژەوەندیی گشتیدایە“.
باپیر کامەلا، سەرۆکی فراکسیۆنی (ئاراستەی سێیەم) لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی ئەو ھەوڵانەی بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ئارا دایە رایگه‌یاندووه: “دەبێ پرسیار لەو لایەنانە بکەین، کە ھۆکاری داواکارییەکەیان بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن چییە؟ چونکە ھیچ بیانوویەکی یاسایی، سیاسی نییە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن، ھەروەھا ھیچ بیانوویەکیش نییە کە بڵێ دواخستنی ھەڵبژاردن لە بەرژەوەندیی گشتیدایە”.
جەختیشی کردەوە: “ئەگەر ھەڵبژاردن دوا بکەوێت نیشانەی پرسیار لەسەر پرۆسەی دیموکراسی، دۆخی سیاسی، دەستوور و یاسا دادەنرێت، لەبەر ئەوەی جارێک لەبەر ھەلومەرجی سیاسی، تەمەنی پەرلەمان درێژ کراوەتەوە، بەڵام ئێستا ھەلومەرجی سیاسی وای دەوێت کە ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت، بۆ ئەوەی لە سەروبەندی پێک‌ھێنانی حکوومەتی عێراقدا حکوومەتێکی بەھێزی کوردستان‌مان ھەبێت، بۆ بەدیھێنانی مافە دەستوورییەکانی خۆمان“.
باپیر کامەلا روونی کردەوە کە لەم قۆناغەدا ئەنجامدانی ھەڵبژاردن پێویستە و درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، ”پێچەوانەی پرۆسە دیموکراسیەتە و باشتر وایە ھەڵبژاردن بکرێت”.
رۆژنامه‌نوسێكیش ده‌ڵێت:” كۆمیدیه ئاخر له هه‌موو دونیا ئۆپزسیۆن له هه‌وڵی په‌یره‌وكردنی دیموكراسی و پێشخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی حكومه‌ته كه‌چی له كوردستان پێچه‌وانه‌یه‌تی, ئه‌مه‌ش ده‌ر خه‌ری ئه‌و رستیهیه كه ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی كوردستان ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كانیان بڕیاره‌كانیان داون نه‌وك به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و دیموكراسیه‌ت”