شاندێکی پەرلەمانی بەلجیکا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

 

به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌و هه‌رێمی كوردستان,نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا راگه‌یاند, کە لە هەفتەی داهاتوو شاندێکی پەرلەمانی بەلجیکا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسیی هەرێمی کوردستان کۆ دەبنەوە.
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا، رایگەیاند: ”لە هەفتەی داهاتوو شاندێکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا و ژمارەیەک رۆژنامەڤانی ئەو وڵاتە، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسیی هەرێمی کوردستان کۆ دەبنەوە“.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا، ئەوەشی خستە روو، کە ئەو شاندە دەیانەوێ دوایین گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە نزیکەوە ببینن، هەروەها تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بە‌غدا بکەن و بەرچاوروونیشیان لە گۆڕانکارییەکانی عێراق لەدوای هەڵبژاردن هەبێت.

ئاشکراشی کرد، کە دوای هەرێمی کوردستان، شاندەکە سەردانی رۆژئاوای کوردستانیش دەکات و دواتریش راپۆرتێک ئامادە دەکات و لە پەرلەمانی وڵاتەکەدا دەیخوێننەوە.

Back to top button