حكومه‌ت ده‌ستی به لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه كرد بزانه یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت كامه‌یه

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوتر بڕیاری دابوو كه له هه‌وڵدان پاشه‌كه‌وتی موچه لاببرێت به‌ڵام چاوه‌ڕوانی باشتر كردنی باروودۆخی دارای ده‌كه‌ن, ئه‌مڕۆ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕیی و دارایی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵیندراوه به‌لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ڵام به‌فه‌رمی نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن.
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕیی و دارایی رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه به نوسراوی فه‌رمی داواكاریی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرا بۆ لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستی، به‌ڵام تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌ڵامی نوسراوه‌كه نه‌دراوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تائێستا هیچ به‌ڵێنێكی فه‌رمی هه‌یه بۆ لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه، عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د وتی: “پێشتریش به‌شێوه‌ی زاره‌كی به‌ڵینمان پێدراوه بۆ لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان به‌ڵام تائێستا به نوسراوی فه‌رمی ره‌زامه‌ندی له‌وباره‌یه‌وه نه‌دراوه”.