توركمان: دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر پرسی كورد له‌ ده‌ست ئێمه‌یه‌, ئێمه‌ بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی كورد له‌كه‌ركوك ئه‌ده‌ین

 

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ركووك به‌ هۆی خانه‌تی یه‌كێتی له‌ لایه‌ن سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبی داگیر كرا, كورد له‌ شاره‌كه‌ زۆرترین پۆستی لێوه‌رگیرنه‌وه‌, سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له‌كه‌ركوك ده‌ڵێت: چارسه‌ری كێشه‌ی كورد له‌كه‌ركوك به‌ده‌ست ئێمه‌یه‌ نه‌ك به‌غدا وپێوست به‌رێیككه‌وتنی ژێراوژێر ناكات له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی عێراقی.

له‌میانه‌ی پریس كۆنفراسێك كه‌ بۆ به‌رپرسانی به‌ره‌ی توركمانی له‌كه‌ركوك رێكخرا، ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر لایه‌نه‌كانی شیعه‌و سوننه‌و كورد سه‌باره‌ت به‌پرسی هه‌ڵبژاردن وده‌ڵێت: هه‌مووان به‌رپرسن له‌و ساخته‌كاری گه‌وره‌یه‌ كه‌ كرا له‌هه‌ڵبژاردن وله‌لایه‌ن دادگای عێراقیه‌وه‌ په‌سه‌ندكرا.

له‌درێژه‌ی وته‌كانی دا ساڵحی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: چاره‌سه‌ری كێشه‌ كورد له‌كه‌ركوك و خورماتوو و ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان به‌ده‌ست توركمانه‌و ئێمه‌ بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی كورد له‌كه‌ركوك ئه‌ده‌ین نه‌ك رێككه‌وتنه‌ ژێراوژێره‌كان، چونكه‌ دڵنییان كه‌ سه‌ر ناگرێت و ته‌نها چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ توركمان رێككه‌ون.

Back to top button