كه‌شناسی له باره‌ی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان، ئاشكرایده‌كات بومهلهرزهکەى بەرەبەیانی ئەمڕۆ له هه‌رێمى كوردستان ههستیپێكراوهو سه‌رچاوه‌كه‌ى له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان له كرماشان و ناوچه‌ى تازه ئاباد بووه.”
به‌پێى ڕاگه‌یاندراوێكى به‌شى داتا سه‌نته‌رى بومهلهرزهیى له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌نجامى زنجیره بومه‌له‌رزه‌ى بەرەبەیانی ئەمڕۆ 26ى ئابى 2018، له كاتژمێر 1:13 خوله‌كى شه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ك تۆماركراوه له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان له ناوچه‌ى تازه ئاباد له كرماشان، به قوڵایى 10 كم و به گوڕى 6.2 پله‌ى رێكخته‌ر به دوورى 150كیلۆمه‌تر له داتا سه‌نته‌رى بومهلهرزهیى ئه‌زمه‌ر.
له ڕاگهیاندراوهكهدا باس لهوهشكراوه.” كه بومه‌له‌رزه‌كه له زۆربه‌ى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ههستیپێكراوهو له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانیش زیانى مادى و گیانى هه‌بووه.”