ناوی پێشمه‌رگه‌ له‌ نێو میدیا جیهانیه‌كاندا كه‌وتۆته‌ سه‌ر په‌ڕه‌ی یه‌كه‌م

خواكوڕك

روژنامه جیهانیه‌كان به‌ گشتی باسی ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و به‌ تایبه‌تی سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك بارزانی به‌ گرنگه‌وه‌ ده‌كه‌ن، بۆ كۆی پرۆسه‌ سه‌بازییه‌كان، پرۆسه‌كانی رزگاركردنی (ربیعه‌ و زوممار و شنگال) وه‌كو نموونه‌ی زیندوو كاریگه‌ر و ستراتیژی ده‌هێننه‌وه‌.

رۆژنامه‌ی The guardian، له‌لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی مالپه‌ڕه‌كه‌ی دونووسێت “پێشمه‌رگه‌ ڕێز له‌ هاوڵاتیانی سڤیلی هه‌ڵاتووی ده‌ستی داعش ده‌گرێت، په‌ناگه‌یان بۆ دابین ده‌كات و قوربانی ده‌دات بۆ ڕزگار كردنیان و هیچ جیاوازییه‌كی سێكتاری – وه‌زهه‌بی و ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی ناكات له‌ نێوان هیچ شوێن و گروپێك”.

هه‌روه‌ها مالپه‌ڕی ABC news agency، له‌راپۆرتێكیدا له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌، “پێشمه‌رگه‌ سه‌ركردایه‌تیه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌ دیسپلین و گویڕایه‌ڵی و مۆراڵی سه‌ربازی ته‌واویان هه‌یه‌، شفاف و راستگون له‌ مامه‌ڵه‌ كردنیان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌ مرۆییه‌كان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یانی ڵۆكاڵی و جیهانی”.

ده‌زگایی میدیایی CNN، باس له‌ ئامانج و ستراتیژی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت، ” پێشمه‌رگه‌ به‌ چاوی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ و ڕق شه‌ڕ ناكه‌ت، به‌ڵكو تاكه‌ ئامانجی رزگاری ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تیرورستانه‌ و ئامانجی گه‌یشتنه‌ به‌و شوین و پێگه‌ خوگرافیانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یه‌وه‌ بۆی ده‌ست نیشان ده‌كرێت.

پێگه‌ی به‌ریتانی تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌ی عێراق Iraq tradlink news agency، له‌راپۆرتێكی شییكاری ده‌نووسێت، “پێشمه‌رگه‌ هێزێكی به‌ هێزه‌ و ته‌واوی بنه‌ما سه‌ربازی و مۆراڵیه‌كانی جه‌نگ و پاراستنی گیانی سڤیل له‌ به‌رچاو ده‌گرێت”.

هه‌روه‌ها مالپه‌ڕی Kurdish global، له‌هه‌واڵێكیدا ئاماچه‌ به‌ رۆڵی سه‌ركردایه‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات و هاتووه‌، “ڕۆڵی سه‌ڕۆك مسعود بارانی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی هه‌رێم زۆر گرنگه‌ و پێگه‌ێ له‌ ناو هه‌موو هێزه‌ چه‌كداره‌كانی هه‌رێم و عێراق و هێزه‌ ڵۆكاڵیه‌كانی كریستیان و ئێزیدی و شه‌به‌ك و حه‌شدی نیشتمانی دیاره‌، و‌ بووه‌ته‌ پاڵپشتێكی رۆحی سه‌ربازی مه‌زن بۆ هه‌موو لایه‌ك”.

Back to top button