كه‌ركوك كچه كوردێك پله‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق به‌ده‌ست ده‌هێنێت
كچێکی کوردی خەڵکی شاری کەرکوک لە پۆلی دوانزەی زانستی لە ئاستی عێراقدا دووهەمی هێناوە.
پەیام کەنعان حەبیب دانیشتوی خوێندکاری ئامادەیی کوێستانی گەڕەکی ڕزگاری کەرکوک لە میانی گفتوگۆیه‌كدا بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی:” هەستێکی زۆر خۆشی هەبووە بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئاستە”.
پەیام کەنعان حەبیب گوتیشی:” سەرەڕای ئەوەی لەم ساڵدا سەختییەکی زۆریان بینی بەهۆی ڕووداوەکانی ۱٦ ی ئۆکتۆبەرەوە ،بەڵام توانی ئەو ئاستە تۆمار بکات.
پەیام کەنعان حەبیب گله‌یی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حکومەتی عێراقیش کرد کە بە هێچ شێوەیەک دەستخۆشیان لێ نەكردووهو ڕێزیان له تواناكانی نه‌گرتووه‌و خه‌ڵات نه‌كراوه .
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ۱٦ ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی و له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه له زیادبووندایه.