مه‌سروور بارزانی : جۆن مه‌ككه‌ین پاڵه‌وان و دۆستی گه‌لی كورد بوو به‌ رێزه‌وه‌ له‌ یاده‌وه‌ریماندا ده‌مێنێته‌وه‌

مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌خۆشی خۆی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی جۆن مه‌ككه‌ین، گه‌وره‌ سیناتۆری ئه‌مه‌ریكا و دۆستی گه‌لی كورد، راده‌گه‌یه‌نێت.

مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌ په‌یامێكیدا به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوای جۆن مه‌ككه‌ین نووسیویه‌تی و ده‌ڵێت : “به‌هۆی كۆچی دوایی جۆن مه‌ككه‌ین، له‌ ناخه‌وه‌ خه‌مبارم، جۆن پاڵه‌وان و دۆستی گه‌لی كورد بوو”.

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یامی هاوخه‌می دا وێڕای ئاراسته‌كردنی سه‌ره‌خۆشی خۆی له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، ده‌شڵێت:” مه‌ككه‌ین “به‌ رێزه‌وه‌ له‌ یاده‌وه‌ریماندا ده‌مێنێته‌وه‌”.

 

Back to top button