نێچیرڤان بارزانی : كۆچى دوايى جۆن مه‌ككه‌ين خه‌مبارى كردم
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هاوخەمی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی جۆن مەککەین، سیناتۆر و کەسایەتی سیاسیی بەناوبانگی ئەمریکی دەربڕی.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆچی دوایی جۆن مەککەین رایگەیاند: “كۆچى دوايى سياسهتمهدارى بليمه‌ت و كه‌سايه‌تيى ديارى ئەمریکا و دۆستى دڵسۆزى گه‌لى كوردستان، جۆن مه‌ككه‌ين خه‌مبارى كردم”.
سەرۆکوەزیرانى هەرێمی کوردستان ڕاشیگه‌یاند: “له‌ده‌ستدانى به‌ڕێز مه‌ككه‌ين بۆ گه‌لى كوردستان زيانێكى گه‌وره بوو. ئه‌و دۆستێكى دڵسۆزى گه‌لى كوردستان و خه‌مخۆر و پارێزه‌رێكى سه‌رسه‌ختى به‌ده‌ستهێنان و پاراستنى مافه‌كانى بوو. له هه‌موو ده‌رفه‌تێكدا ئه‌وپه‌ڕى به‌رگرى له گه‌لى كوردستان و مافه‌كانى كردووه و به‌رده‌وام هه‌وڵى داوه به مافه ره‌واكانى بگات”.
جۆن مەککەین له سەر بە حیزبی کۆمارییەکان بوو، شەش خوول سیناتۆر بوو لەسەر ویلایەتی ئاریزۆنا و ساڵی ۲۰۰۸ـیش بەربژێری کۆمارییەکان بوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی. یەکێکە لە سیناتۆر و سیاسییە دیارەکانی ئەمریکا، لە ئابی ۱۹۳٦ لەدایکبووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای ساڵێک لە ململانێ لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجەی مێشک، لە ویلایەتی ئاریزۆنا کۆچی دواییکرد.