كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەگەڵ یوسف نایاساییە

خواكوڕك
ئەمرۆ 19ی 10ی 2016 لە سلێمانی د.یوسف محمەد سەرۆكی لەكار خراوی پەرلەمان، لەسلێمانی لەگەڵ سەرۆك چەند فراكسیۆنێك كۆبۆوە. ئەندام پەرلەمانێكی كوردستانیش دەلێت: کۆبوونەوەی سەرۆک پەرلەمانی و سەرۆک فراکسیۆنەکان لەشاری سلێمانی دەرئەنجامی نابێت، چونکە کاراکردنەوەی پەرلەمان پێویستی بە رێککەوتنی سیاسییە.

سەرۆکی لیستی پێشکەوتووی تورکمان دەلێت سەرۆک فراکسیۆنەکان دەتوانن کاریگەربن لەسەر حزبەکانی خۆیان، کەوایە بەرێککەوتنی تازە پەرلەمان کارادەکرێتەوە، بۆیە بەبێ رێککەوتنی تازە ئاستەمە پەرلەمان کارابکرێتەوە،
مونا قەهوەچی بەماڵپەری باسی راگەیاندووە،: “ئاگادارین سەرجەم فراکسیۆنەکان بەشدار نابن لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی شاری سلێمانی، چونکە لە کۆیی 17 فراکسیۆن تەنیا 6 فراکسیۆن ئامادە بوون، فراکسیۆنی ئازادی سەربەحزبی شیووعی کوردستانیش بەشداری نەکردووە، بۆیە ناکرێت پەرلەمان دوولەت بکرێت بەشێک لە هەولێر و بەشێک لە سلێمانی”.

گوتیشی: “بەپێی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان، ناکرێت کۆبوونەوەی پەرلەمان لە دەرەوەی شاری هەولێر بێت، دەبێت لەناو پەرلەمان کۆبوونەوە بکرێت، دواتر بڕیار بدرێت، بۆیە ئەم کۆبوونەوانە چەواشەکارییە و ئەنجامی نابێت”.

Back to top button