شوان محه‌مه‌د :سەرەتای مانگی نۆ کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ده‌ست پێده‌كه‌ن

سه‌ره‌تایی مانگی ۹ کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ عێراق بە چڕی دەست پێ دەکەنەوە.

شوان محەمەد، بەرپرسی لقی ٥ی پارتی لە بەغدا، ڕايگەیاند: “لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە سەرەتای مانگی نۆ کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە چڕی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ دەست پێدەکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە جاران گەرموگوڕی پێوە دیار دەبێت، ئەوەیش لەبەر ئەوەیە نایانەوێت ماوەی یاسایی پێکهێنانی حکوومەت ببەزێنن”.

بەرپرسی لقی ٥ی پارتی لە بەغدا ده‌ڵێت: “هەوڵ و تەقەلاکان زۆرن بۆ ئەوەی بتوانن لە ماوەی دیاریکراوی خۆیدا بتوانن لێکتێگەیشتنێک بکرێت، بەڵام بە بۆچوونی چاودێرانی سیاسی پێکهێنانی حکوومەت لە ماوەی یاسایی خۆیدا و لە ١ی٩ی٢٠١٨ پێك ناهێنرێت “.

شوان محه‌مه‌د گوتیشی:” هەندێک لایەنی سیاسیی عێراق دەیانەوێت تەنیا حکوومەت پێک بهێنرێت، بەڵام پێکهێنانی حکوومەت کێشەی کورد یەکلا ناکاتەوە، بەڵکوو دەبێ سیستەمی دەوڵەتداری لە عێراقدا بکەوێتە سەر سکەی خۆی”.

Back to top button