لاهور جه‌نگی به‌پاره‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ناڵێك داده‌مه‌زرێنێت
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، خیانه‌تكاری گه‌وره‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر لاهور جه‌نگی كه‌ناڵێك به‌پاره‌ی خیانه‌ت و دزینی نه‌وتی كه‌ركووك دروست ده‌كات، تاوه‌كو ئێستاش چوار ملیۆن دۆلاری تێدا سه‌رف كردووه، وابریاره له‌مانگی 11ی ئه‌مساڵ كه‌ناڵه‌كه بكاته‌وه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و نزیك له لاهور جه‌نگی به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه، لاهور جه‌نگی له‌گه‌ڵ گروپێك له كارمه‌ندانی پێشووی، ئه‌نجوومه‌نی به‌رێوه‌به‌ردنی كه‌ناڵی ئێن ئارتی و چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكی به‌ناو سه‌ربه‌خۆی شاری سلێمانی كۆبۆته‌وه، پێشنیاری كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی خستۆته به‌رده‌میان”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه كه‌ناڵه‌كه باره‌گاكه‌ی له شاری سلێمانی ده‌بێت، سه‌رچاوه‌كه‌ش ده‌لێت تائێستا لە دەوروبەری ٤ ملیۆن دۆلار بۆ ئەو کەناڵە خەرج کراوە و وابڕیارە لە کۆتایی مانگی ٩ی ٢٠١٨، خولێک بۆ کارمەندانی کەناڵەکە بکرێتەوە و لە کۆتایی مانگی ١١دا دەست بە پەخشەکەی بکرێت، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه”ئەو کەناڵە توانایەکی دارایی زۆری هەیە و بڕە پارەیەکی زۆریش بەو کەسانە دەدات کە تێیدا کار دەکەن”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ی خواكوڕك” لاهوور جەنگی هەوڵ دەدات زۆربەی ڕۆژنامەنووسە به‌ناو سەربەخۆکانی شاری سلێمانی بەلای خۆیدا ڕابکێشێت، ھەر بۆیە سەرەتا پێشنیاری دامەزراندنی کەناڵەکەی خستووەتە بەردەستی ژمارەیەک نووسەر و ڕۆژنامەنووس، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه راشی گه‌یاندوو” کە ئەو پارەیەی لاهوور جەنگی بۆ دامەزراندنی کەناڵەکەی خەرجی دەکات، لەو نەوتەوە دەستی کەوتووە کە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، لە بەرامبەر ڕادەستکردنی کەرکووک و ناوچەکانی دیکە، لەلایەن حەشدی شەعبی و حکوومەتی عێراقەوە ڕادەستیان کراوە و بەشێکی لێ ڕەوانەی ئێران دەکەن و بەشەکەی دیکەشی لە چەند پاڵاوگەیەکی نەوتی سەر بە خۆیان، لە بازیان و دووکان دەیپاڵێون و دواتر بەرهەمەکانی دەفرۆشنەوە”.