چوار حزبی بچووكی كوردستان ئیتلافێكیان پێكهێنا
یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵ و گۆڕان و هاوپه‌یمانی له راگه‌یاندراوێكدا هاوپهیمانیهتیهكیان بۆ په‌رله‌مانی عێراق پێكهێنا”.
ئه‌مرۆ 26ی 8ی 2018 چوار لایانی نارازی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عێراق ،كە پێكھاتوون لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی و ھاوپەیمانی و كۆمەڵی ئیسلامی ھاوپەیمانێتیان بۆ پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند له دوای كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی دا جەختیان لەسەر داڕشتنی کارنامەیەکی هاوبەش بۆ هاوپەیمانێتییەکە کردەوە”.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی به‌رایی له رۆژی 12ی 5ی 2018 راگه‌یاندرا، چوار لایان كه پێكهاتبوون له ” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و هاوپه‌یمانی” ناره‌زایه‌تی خۆیان لهئهنجامهكهدا راگه‌یاندوو، پارتیش به‌جیا له‌و چوار لایانه ناره‌زایه‌تی خۆی له‌مه‌ر ئه‌نجامه‌كان راگه‌یاند” لەسەر تانەی لایەنە ناڕازییەكانی ھەرێمی كوردستان و عێراق، دەنگی ئەو سندووقانە لەلایەن دادگای فیراڵیی عێراقەوە بە دەست ژمێردرانەوە كە تانەیان لێ درا، بەڵام ژماردنەوەی دەنگەكان گۆڕانكاری لە ژمارەی كورسییەكان نەكرد، دوا ئه‌مه‌ش چوار لایانی بچووكی نارازی ده‌ستیان كرد به كۆبوونه‌وه، تا گه‌یشتنه رێكه‌وتنێك له‌سه‌ر دروست كردنی هاوپه‌یمانیه‌ك”.