سائیروون: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت مالیكی وخه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تی عێراق وه‌ربگرن
دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایاری رابردوو له عێراق تا ئێستا گفتوگۆكان ب پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به‌رده‌وامن, به‌ڵام تا ئێستا هیچ هاوپه‌یمانێتیه‌ك له عێراق نه‌یتوانیوه بگاته زۆرینه كه حكومه‌ت پێكبهێنن, له كاتێكدا به‌شێك له سه‌ركرده‌كان هێڵی سوریان له‌سه‌ره له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكی براوه, هاوپه‌یمانی سائیروونیش رای گه‌یاند، رێ ناده‌ن نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی له عێراق بچنه ریز گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی.
نازم عه‌بادی جێگری سه‌رۆكی حزبی ئیستقامه‌ی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در و ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سائیروون له دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانی ئاشكرای ده‌كات، هاوپه‌یمانی سائیروون هێڵی سووری به‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له نووری مالیكی و خه‌میس خه‌نجه‌ر كێشاوه.
نازم عه‌بادی پێشبینی ده‌كات له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوو گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی رابگه‌یه‌نرێت و له لێدوانێكه‌ی ده‌ڵێ، “چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ین زۆر له ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا بێنه ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه ته‌نیا مالیكی نه‌بێت، چونكه سائیروون سڵ له ئه‌ندامێتی ئه‌و ده‌كاته‌وه، به هۆی ساڵانی حوكمڕانییه لاوازه‌كه‌ی”.
له باره‌ی سوننه‌كانیشه‌وه پێشبینی ده‌كات ته‌واو ئه‌ندامانی میحوه‌ری سوننه بچنه ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه، ته‌نیا رێ به خه‌میس خه‌نجه‌ر ناده‌ن كه سه‌رۆكی پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شیعه‌كان ئه‌و پیاوه به یه‌كێك له سه‌ركرده توندڕه‌وه‌كانی سوننه ده‌زانن.
له 19ی ئاب له هۆتیل بابل له به‌غدای پایته‌خت، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان سائیروون و نه‌سر و حیكمه ئه‌نجام درا، پڕۆژه‌یه‌ك بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی راگه‌یانرا.