موچه‌ی مانگی شه‌ش له پێنجی مانگی داهاتوو دابه‌شده‌كرێت
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا كه هه‌موو مانگێك له یه‌ك كاتی دیاری كرا‌و موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شبكرێت,وەزارەتی دارایی لە بارەی دابەشکردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدات و ئاشکرای دەکات کە هاوشێوەی مانگی ڕابردوو لە ٥ی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند : “هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی مانگی ٦ی فەرمانبەران دەستپێدەکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە وەک پێش قەیرانی دارایی گەنجینەکان وەزارەتەکان ئاگادار دەکەنەوە30ڕۆژ جارێک مووچە دابەش دەکرێ”.
ڕوونیشی کردەوە وەکو مانگی رابردوو، لە 5ی مانگی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
لە 5ی ئاب مووچەی دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشكرا، لە پێش جەژن مووچەی هەموو مووچەخۆران دابەشکرا.
بە پێی زانیارییەکان لەمەودوا خشتەی مووچە راناگەیەندرێ بەڵکو 30ڕۆژ جارێک مووچە دابەش دەکرێ.