پەرلەمانی كوردستان: هەڵوێستەكانی جۆن مەكین لە بیرناكەین
دوای ئهوهی ئهمڕۆ سیناتۆری ویلایهتی ئهریزۆنای ئهمریكا و دۆستی نزیكی كورد جۆن مهككین به هۆی شێرپهنجهی مێشكهوه كۆچی دوای كرد , بەو بۆنەیوه سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی راگەیاند.
لە پەیامەكەی پەرلەمانی كوردستاندا هاتووە، بە خەمێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی سیاسەتمەداری بەناوبانگ و سیناتۆری ئەمەریكی ” جۆن مەكین” مان بیست. لە دەستدانی ئەم كەسایەتییە، كە دۆستێكی دڵسۆزی گەلی كوردستان و بەرگریكاری مافەكانی بوو، زیانێكی گەورەیە.
” بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە و وسەرجەم دۆستانی و گەلانی ئەمەریكا بەگشتیی دەكەین و هاوبەشی خەمیانین و بێگومان گەلی كوردستان هەڵوێستەكانی دۆستێكی وەكو ” جۆن مەكین” هەرگیز لە بیرناكات” لە پەیامەكەی پەرلەمانی كوردستان هاتووە.
دوای ئەوەی لە هاوینی ڕابردوو جۆن مەكین تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی مێشك بوو لە ژێر چارەسەری چڕی پزیشكی و كیمیایی بوو، دوێنێ شەموو خێزانەكەی دووپاتیان لەوە كردەوە كە جۆن ڕەتی كردووەتەوە لە ژێر چارەسەری پزیشكی بەردەوام بێ و وازی لە وەرگرتنی چارەسەر هێناوە، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەم بە كاتی كوردستان دڵی لە لێدان كەوت و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
مەكین دۆستی سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان بوو، بەردەوام پشتیوانی لە مافەكانی گەلی كوردستان دەكردەوە و لەگەڵ ئەوە بوو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا چەك بەشێوەی ڕاستەوخۆ بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان بنێرێت، بێ ئەوەی بۆ بەغدا بگەڕێتەوە.