كۆمسیۆنی ناوی 40 هه‌زار كارمه‌ند بۆ رۆژی هه‌لبژاردن و به‌رێوه‌بردنی پرۆسه‌كه راده‌گه‌یه‌نین
دوای كۆتا هاتنی ئاماده‌كاریه‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی كوردستان كه بڕیاره له 30ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا ئه‌نجامبدرێت, كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند بوو ئاماده‌كاریه‌كان كۆتاییان هاتووه ته‌نها ناوی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقی ده‌نگدان له رۆژانی هه‌ڵبژاردن ماوه, په‌یوه‌ست به بابه‌ته‌كه‌وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له داهاتوویه‌كی نزیكدا راپۆرتی كۆتایی له‌باره‌ی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی رۆژی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلول ده‌درێته ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه به‌شێوه‌ی تیروپشك ناوی نزیكه‌ی 40هه‌زار فه‌رمانبه‌ر جیاده‌كرێته‌وه.
شیروان زرار وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆر داواكاری به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندن به‌شێوه‌ی گرێ به‌ست بۆ سه‌رسندوقه‌كانی ده‌نگدان كه‌بڕیاره رۆژی 30ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت پێشكه‌شكراوه‌و، ئه‌و لیژنه‌یه‌ش دیاریكراوه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ناوه‌كان له‌رۆژی 26ی ئاب-ه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه په‌له بكه‌ن له جیاكردنه‌وه‌ی ناوه‌كان و بڕیاره له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا راپۆرتی خۆیان پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم بڕیاری كۆتایی ده‌دات لیژنه‌كه ده‌ست ده‌كه‌ن به‌كرداری تیروپشك بۆ دیاریكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێ به‌ست بۆ رۆژی ده‌نگدان.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان گرنگی به‌دامه‌زراندنی كێ ده‌دات بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان؟، شیروان زرار وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم وتی: “به‌پێی ئه‌وه‌ی له فۆڕمه‌كه دیاریكراوه چانس بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی هه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و پسپۆڕیه‌ی پێویسته له‌به‌شه جیاجیاكاندا، به‌وهۆیه‌وه جیاوازی له دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێ به‌ست ناكرێت”.
شیروان زرار راشیگه‌یاند، به‌گشتی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلول په‌رله‌مانی كوردستان پێویستی به نزیكه‌ی 40 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست ده‌بێت و هیوادارین زۆرترین كه‌س سودمه‌ندبێت.