هۆشیار زێباری چەند نهێنیەك ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
لە لێدوانێكی دا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز هۆشیار زێبار رایگەیاندووە، ئەبوبكر بەغدادی خەلیفەی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە ناو شاری مووسڵە”.
هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بە پێی راپۆرتە هەواڵگیرییەکان، ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی داعش و فەوزی عەلی شارەزا لە تەقینەوەکان، هێشتا لەناو موسڵن.
زێباری باسی هێرشی ئەم دوایەی هێزەكانی پێشمەرگە دەكات و دەلێت هێرشی ئەم دواییەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی عێراق، وەک یەکەم هەنگاوی ئازادکردنەوەی مووسڵ سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا کە توانی ٩ گوندی گەورە لەداعش پاک بکاتەوە.
ئەوەشی خستەروو، داعش شڵەژاوە، چونکە باش لەوە گەیشتووە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکووری شارەکەوە هێرشی دەکرێتە سەر.