له‌ ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا به‌ به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولـله‌ 15 كه‌س بوونه‌ قوربانی

 

به‌هۆی ته‌قه‌كردنی هه‌ڕه‌مه‌كییه‌وه‌ له‌ناو سه‌نته‌رێكی بازاڕكردندا له‌ ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا، 4 كه‌س كوژران و 11ی دیكه‌ش برینداربون.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، ته‌قه‌كردنه‌كه‌ له‌نێو سه‌نته‌ری جاكسۆن ڤیل لاندینگ بۆ بازاڕكردن بوه‌ و هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ نه‌زانراوه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌و 15 كه‌سه‌ بونه‌ته‌ قوربانی.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ پۆلیسی ویلایه‌ته‌كه‌ رایگه‌یاند، ده‌ستبه‌جێ یه‌كێك له‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كان كوژراوه‌ و گه‌ڕان به‌دوای كه‌سانی دیكه‌شدا به‌رده‌وامه‌.

Back to top button