بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق كورد به دوو هاوپه‌یمانێتی ده‌چێته به‌غدا

دوای تێپه‌ڕینی چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تا ئێستا نه‌توانراوه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی دورستبكرێت تا حكومه‌تی داهاتوی عێراق پێكبهێنرێت, کوردیش رەتی دەکاتەوە چووبێتە لای هیچ کام لە هاوپەیمانییە عێراقیەکان، لایەنە نارازیەکانیش هەوڵ دەدەن بە یەک لیست بچنە بەغدا و ئامادەی رێککەوتنیش نابن. پارتیش سورە لەسەر کۆبوونەوەی لەگەڵ چوار لایەنە نارازیەکە.
له‌كاتێكدا گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق چڕ بوونەتەوە, به‌ڵام كورد چاوه‌ڕێ ده‌كات کام لایەنی عیراقی مەرجەکانی جێبەجێ بکات هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كورد به دوو هاوپه‌یمانی جیاواز بچێته به‌غدا، چونكه ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه چوار لایەنە نارازیەکە به‌نیازن بە 11 کورسیەوە هاوپەیمانیەتیێک بۆ چوونە بەغدا پێكبهێنن, له‌كاتێكیشدا ئه‌و لایه‌نانه تائێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته دوا بڕیار له‌مباره‌یه‌وه، عوسمان كاروانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی ئاشكرایكرد، به‌مه‌رج ده‌چنه ناو گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی.
هاوكات پارتی و یه‌كێتی كه زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی كوردستانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه, ده‌مێكه هاوپه‌یمانێتی خۆیان راگه‌یاندووه, ئه‌و دوو حیزبه بەرنامەی هاوبەشیان ئامادەیە و هەوڵ دەدەن کورد بە یەک لیست بچێتە بەغدا. پارتی هەوڵەکانی بۆئه‌وه چڕ کردووەتەوە تاوه‌كو کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە نارازیەکان ئه‌نجام بدات و رەتیشی دەکاتەوە کورد چوبێتە نێو هیچ هاوپەیمانیەتێکەوە بۆ راگەیاندنی گەورەترین کوتلە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌ردوو جەمسەری شیعە لەسەر رازیكردنی كورد بۆ چوونە نێو ھاوپەیمانێتییەكەیان له‌پێشبڕكێیه‌كی به‌هێزدان، بەلام تا ئێستا كورد خۆی یەكلایی نەكردووەتەوە. راوێژکارێکی یاسایی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، پێویستە کورد بێ وەرگرتنی گەرەنتی تەواو نەچێتە ناو حکومەتی نوێی عێراق، پسپۆرێكی یاسایش بە پێویستی دەزانێت کورد لەم شەڕەی ئێستای نێو ماڵی شیعەدا، بێ لایەن بێت.