حەشدی شەعبی ھەڕەشە لە عەبادی دەکات

دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی بڕیاری چەند یەکەیەکی حەشدی شەعبی دەرکرد لە ناوچەکانی داگیرکراوەکانی ماددەی ۱٤۰، حەشدی شەعبی دژ بە هەڵوێستەکانی عەبادی بەیاننامەکی دەرکرد

 

لە بەیاننامەکەدا حەشدی شەعبی رەخنەی تووندی ئاراستەی سەرۆک وەزیران کردووە و داوای لێکردووە لە بری ئەوەی فشاریان لە سەر دروست بکات لە پێناو مانەوە گرەنتی گرتنە دەستی پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ جاری دووەم با پشگیری دۆخی ئابووری براکانیان لە کۆماری ئیسلامی ئێران بکات، رەخنەکەی حەشدی شەعبی جەختی لە سەر ئەدای سیاسی ئەو کردووە لەو ھەڵویستانەی دژی ژمارەی ئەندامەکانیانی داوە تۆمەت باری کردوون بە ڕێژەیەکی زۆری بندیوار لە ناو ریزەکانیان و کوشتن و ئازاردانی خۆپیشاندەران .

ئەمە یەکەم جارە بەیاننامەیەکی وا فەرمی حەشدی شەعبی بەو زمانە توندە بنووسرێت دژی پێگەی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان، ھاوکات نەیانشاردووەتەوە بڕیارەکانی سەرۆک وەزیران سەبارەت بە چوڵکردنی بوون و پێگە سەربازییەکانیان لە پارێزگاکانی مووسڵ و کەرکوک و تکریت بە مەترسیدار و تەسلیم بوون بە ئێرادەی ئەمریکا وەسفکردووە، ئەوشیان دووپاتکردووە کە ڕۆڵی سەرۆک وەزیران تەنھا خزمەت بە ئەمریکا و دۆژمنانی گەلی عێراق دەکات لە پێناو رازیکردنی داواکاری نەیاران و ھێزە دەرەکیەکان .

Back to top button