گهر زوو بخهون له قهڵهوی رزگارتان دهبێت بزانن چۆن.؟
زوو نووستن،سوودی سەرسووڕهێنەری هەیە، بۆ نموونە ئەگەر زووتر بخەون، باشتر دەتوانن كێش كەمبكەن، چونكە كەم خەویی و خراپنووستن دەبێت بەهۆی قەڵەوەیی، كەوابوو شەوان زووتر بخەون.”
لەم سەردەمەدا مرۆڤ هێندە گرفتارن و كاروباریان زۆرە، كاتی كەمیان بۆ نووستن بۆ دەمێنێتەوە، هەندێك لەئێمە بەیانی زوو لەخەو هەڵدەستیین، لەماڵەوە كاردەكەین یان دەچیین بۆ سەركار، لەوێش هێندە كاردەكەین كە بەماندوویەتی دەگەڕینەوە ماڵەوە، تەنها رێگەیەك كە دەكرێت هێندێك ماندوویەتی لەخۆمان دووربكەینەوە ئەوەیە كە زوو بخەوین، بەڵام ئەی سوودەكانی زوو خەوتن چییە ؟
كەمكردنەوەی سترێس: زیادبوونی سترێس دەبێت بەهۆی كێشەی جیسمی و رۆحی زۆر كە ئەنجامی ئەمانە بریتیین لەچەندین جۆر نەخۆشی وەك جەڵدەی دڵ و دەماغ؛ خەو باشترین رێگە بۆ كەمكردنەوەی سترێس، خەو دەتوانێت زیانەكانی جیسمی و رۆحی چاكبكاتەوەو دەبێت بەهۆی ئەوەی لەش بەشێوەی سروشتی بەربەرەكانێی سترێس و زیانەكانی بكات.
كۆنتڕۆڵ و پێشگیری لەنەخۆشییەكان: ئەو كەسانەی كە درەنگ دەخەون، بەهۆی نەخۆشی زۆر قورسەوە ئازار دەكێشن و مەترسی تووشبوون بە جۆرەكانی شێرپەنجەو نەخۆشییەكانی دڵ لەواندا بەرزدەبێتەوە، ئەم كەسانە زیاتر لەخەڵكیتر تووشی كێشەی زەختی خوێن و بەرزبوونەوەی كۆلیستڕۆڵ دەبن، زوو خەوتن دەتوانێت كۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن و نەخۆشییە درێژخایەنەكان بكات.
باشتر كردنی یادەوەری: زوو خەوتن یارمەتی مێشك دەدات تاوەكو زانیاری بەشێوەی رێك و پێكتر لەمێشكدا رێكبخات و پاشەكەوتی بكات، تاوەكو لەدواییدا بتوانێت بەخێرایی بەكاریان بێنێت.
باشتركردنی شێوازی ژیان: خەو چۆنایەتی ژیانتان باشتر دەكات و دەبێت بەهۆی ئەوەی كەسەكە هەستێكی باشتری هەبێت، لەكاتی بەیانی و لەكاتی كاركردندا.
بەرزكردنەوەی ئاستی وزە: زوو خەوتن بە بەرزكردنەوەی ئاستی وزە سەرەحاڵترتان دەكات و دەبێت بەهۆی ئەوەی بەیانی رۆژی دواتر بەهەستێكی باشترەوە لەخەو هەستن و وزەی زۆرترتان بۆ ئەنجامدانی كارەكانتان هەبێت.
هاوسەنگی كێش و لەشجوانی: ئەگەر زووتر بخەون، باشتر دەتوانن كێش كەمبكەن، كەم خەوی و خراپ خەوی دەبێت بەهۆی قەڵەوی، كەوابوو شەوان زووتر بخەون.