هێلكه بخۆن و دووربن له نهخۆشی شهكره.
توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی ئەوەی دەرخست كە هێلكە دەبێتە هۆی دابین كردنی وزەو توانایەكی زۆر بۆ لەشی مرۆڤ.”
پزیشكەكان ئەوەیان روونكردۆتەوە.” بە هۆی ئەوەی كە هێلكە دەوڵەمەندە بە پرۆتینەكان و رێژەیەكی زۆر پرۆتینی تێدایە بۆیە تەنها سود ناگەینێت بە گەشەكردنی ماسولكەكان، بەڵكو سەرچاوەیەكی زۆر گرنگ و سودبەخشە بۆ دابین كردنی وزەو توانای پێویست بۆ لەشی مرۆڤ.
پزیشكە ئەمریكیەكان ئەوەیان روونكردەوە كە پرۆتینەكانی نێو هێلكە وزەیەكی جێگیرو بەردەوام دابین دەكەن بۆ لەشی مرۆڤ و هەروەها رێگر دەبن لە بەرزبوونەوەی رێژەی ئەنسۆلین و شەكر لە خوێندا.
هەروەها پزیشكەكان ئاماژەیان بەوەدا كە هێلكە دەبێتە هۆكاری راستەوخۆی بەهێزبوون و گەشەی ماسولكەكانی لەش و هەروەها ئاماژەیان بەوەدا كە هێلكە بەرێژەی (13%) پرۆتینی جێگیرو بەسودی تێدایە بۆ بەخشینی وزەو توانا بە لەشی مرۆڤ.