تهماته مرۆڤ دوور دهخاتهوه لهم نهخۆشیه ترسناكه.
بەپێی لێكۆلێنەوەیەكی نوێ كە لە كۆمەڵێك لە توێژەرەكان زانكۆی فینلەندا هەستاون بە ئەنجامدانی ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو ژەمانەی خواردن كە دەوڵەمەندە بە تەماتە مرۆڤ لە توشبوون بە جەڵتەی دەماغ دەپارێزێت.”
توێژەرەكان هەستاون بە ئەنجامدانی كاریگەرییەكانی مادەی لایكۆبین كەمادەیەكی كیمیاوی سوورەو لە هەریەك لە خۆراكەكانی بیبەرو تەماتەو شووتیدا بوونی هەیە.
توێژینەوەكە لەسەر چەندین هەزار كەس ئەنجام دراوە، ئاماژە بەوە دەكات ئەو كەسانەی كە مادەی لایكۆبین لە سووڕی خوێنیاندا بوونی هەیە كەمتر تووشی جەڵتەی دەماغ دەبن.
هەروەها ئەو لێكۆڵێنەوە تەئكید لەوەدەكاتەوە كە ئەو خۆراكانەی كە مادەی لایكۆبینیان تێدایە مەترسی توشبوونە بە جەڵـتەی دەماغ بە رێژەی (55%) كەمدەكەنەوە.