خورماتوو به هۆی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه به‌رپرسێكی كورد دورده‌خرێته‌وه‌و توركمانێك ده‌خرێته شوێنه‌كه‌ی
دوای ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی گروپی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك درووستیان كردوسنوری ناوچه‌كانی ماده‌ی ١٤٠ یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراق و ئێرانییه‌كان كردوو و سه‌ره‌نجام بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، لە سنووری ناوچەکانی ١٤٠ تائێستا ۵۲ پۆست لە کورد وەرگیراونەتەوەو لەجێگەی ئه‌و پۆستانه‌ی كورد كه‌سانی عەرەب یان تورکمان دانراون.
بەپێی زانیارییەکانی ” خواكوڕكـ ” له‌لایه‌ن حەسەن زەینولعابدین، قایمقامی خورماتوو فەرمانی دوورخستنەوەی عیماد جەمیل، بەرپرسی نووسینگەی قایمقامیەتی خورماتووی لەکارەکەی، داوە و قایمقامی سه‌پێنراوی خورماتوو سه‌ر به میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی یه .
هه‌روه‌ها به بریاری حەسەن زەینولعابدین، قایمقامی سه‌پێنراوی خورماتوو هاووڵاتییەکی تورکمانی خەڵکی شارەدێی ئامرلی بە ناوی (حاجی مەهدی )ناسراو بە(ئەبو حازم) لە شوێنی (عیماد جەمیل) دانراوە، کە هیچ کاتێک فەرمانبەری قایمقامییەت نەبووە.
شایه‌نی ئاماژه پێدانه عیماد جەمیل، بەرپرسی نووسینگەی قایمقامیەتی خورماتوو ماوەی ۱٤ ساڵە لە قایمقامیەتی خورماتوو کار دەکات و هیچ کێشەیەکی نەبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی دوای خیانەتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر دژایەتیی پێکهاتەی کورد دەکرێت، لە کارەکەی دوور خراوەتەوە.
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، خورماتوو خانه‌قین و كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى ئه‌و هێزانه و له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه له زیادبووندایه