ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی به‌دواداچوون له خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر:كاره‌كانمان ته‌واو بووه ته‌نها چاوپێكه‌وتنمان ماوه
خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ر ڕوداوێكی مێژووییه له دیرۆكی بزاڤی كوردایه‌تی دا خیانه‌تێكه بكه‌ره‌كانی شه‌رمه‌زاری مێژوون ،خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ر جگه له زیانه مادییه‌كانی زیانی جه‌سته‌ی و ئاسه‌واری ته‌عریبكردنه‌وه‌ی جاریكی تر له ناوچه‌كانی ماده‌ی ۱٤۰ زیندوو كرده‌وه ،جگه له كوردیش پێكهاته‌كانی تری وه‌كو مه‌سیحی و كاكه‌یی و ئاشوری روبه‌ڕووی هه‌ڵهاتن و زیندانی و كوشتن بوونه‌وه ،به‌ڵام كورد له خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ردا زیانێكی زۆری مادی و ماڵی پێگه‌یشت .
شوان محەمەد، ئەندامی لێژنەی پەرلەمانی کوردستان بۆ بەدواداچوون لە ڕووداوەکانی ۱٦ی ئۆکتۆبەر لە سنووری خورماتوو لەبارەی بەدواداچونەکانیان ڕایگەیاند: “ئێمە کارەکانی خۆمان کردووە و تەنیا چاوپێکەوتنمان لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی میحوەری خورماتوو ماوە، بۆ ئەوەی ڕاپۆرتەکەمان تەواو بکەین و ڕادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکەین، بۆ ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش کارەکانی خۆی ئەنجام بدات”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی به‌دواداچوون له خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان ڕاشیگه‌یاند : “چەندین جار داوای چاوپێکەوتنیان لەو فەرماندە سەربازییانە کردووە، بەڵام ھەموو جارێک وا وەڵامیان داوینەتەوە کە ئەو فەرماندانە لە سەفەرن و نەگەڕاونەتەوە و چاوەڕوانین ئەو فەرماندانە ئامادە بن بۆ ئەوەی ڕاپۆرتەکەمان تەواو بکەین، چونکە ئەگەر ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت، ئەوا خولی چوارەم لە کۆتایی دایە و تا ئێستەش ھەر دەرفەتێکمان لە پێشدایە”.
دوای خیانەتی باڵی ناپاکەکانی گروپی١٦ی ئۆکتۆبەرەوە حەشدی شەعبی چەندین پێشێلکاریی لە ناوچە کوردییەکاندا دەکات وكه گروپی خیانه‌تكاری ۱6ی ئۆكتۆبه‌ر ڕاده‌ستی كردوون ،دانیشتوانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ناخۆشترین ڕۆژەکانیان به‌ڕیده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێن سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و هێزی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان دەربازیان بكات له‌و دۆخه خراپه‌ی كه به‌هۆی ڕێكه‌وتنی گروپی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تێیكه‌وتوون.